قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بۆتەوە



قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدادیان تاوتوێ کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق كرد و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە تایبەتیش لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، هەردوولا هاوڕابوون، کە پێویستە بە خێرایی کێشەکانی ناوخۆی هەرێم چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بدرێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.

قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە.

هۆشداریشیدا، “تا دەرفەتی زیاتر لە دەست بدەین، چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانیش قورستر و ئاڵۆزتر دەبن”.

جێگری سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند، ئامادەیە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی هاووڵاتییان هەرچی هەنگاو و ڕێوشوێنی پێویستە بیگرێتەبەر.

نیقاب لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان قەدەغە كرا
پێت نیقاب لە خوێندنگە و زانكۆ و پەیمانگاكان قەدەغە كرا
حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
دوات حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
پەیوەنیدر