وتەبێژی حکومەتی ههرێمی كوردستان لهبارهی مووچهی فهرمانبهران و نهناردنی له بهغداوه پهیامێكی بڵاوكردهوه و ڕایدهگهیهنێت، نەدەبوو بابەتی مووچە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکرێت.
پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی هەرێم له ڕاگهیهنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق، حکومەتی فیدڕاڵی ئامادەنەبووە تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لەنێو بودجەدا هاتووە، بیدات.
وتەبێژی حکومەت دەشڵێت: “دەبوو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەکو ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەکانیان وەرگرتبا”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، 906 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستە و نەدەبوو حکومەتی فیدراڵی ئەو بابەتە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکات.
مانگی 10 ڕۆژی تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی (7 و 8) دابەش نەكراوە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری فەرمانبەران و مووچەخۆران بایكۆتی دەوامیان كردووە.