وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و خوێندنی هونه‌ری میسر بڕیاری قەدەغە كردنی به‌كارهێنانی نیقاب-ی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه دەركرد و ڕایگەیاند، “به‌كارهێنانی له‌چك بۆ داپۆشینی قژی كچان ناچاری نییه، به‌ڵكو سه‌رپشكن”.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و خوێندنی هونه‌ری میسر له گشتاندنێكدا سەبارەت بە جلوبەرگی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئاماژەی بەوەكردووە، “ئه‌و پەچەیەی خوێندكار هه‌ڵیده‌بژێرێت بۆ باڵاپۆشی دەبێت تەواوی دەم و چاوی دانەپۆشێت هاوشێوه‌ی (نیقاب)، هەروەها هه‌ر شێوازێكی داپۆشینی قژ و باڵاپۆشی ببێته هۆی ئه‌وەی خوێندكارهكە نەناسرێتەوە ڕێگهپێنەدراوه”.
ڕاشیگەیاندووە، ئه‌گه‌ر خوێندكار حیجاب له‌به‌ربكات، ده‌بێت سه‌رپه‌رشتیارەكەی ئاگادار بكاته‌وه و ئەوە دیاری بكات، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای خواستی كچه‌كه بووه به‌بێ فشار یان زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێك یان لایه‌نێكی دیكه‌وه.
جەختیشی كردۆتەوە، “ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگە به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئه‌مینداران و دایك و باوكان و مامۆستایان، ڕه‌نگی گونجاوی جلوبه‌رگی خوێندنگە بۆ خوێندكاران دیاری ده‌كه‌ن و دروست نییه هیچ خوێندكارێكی (نێر و مێ) یهكپۆشییەك له‌به‌ر بكات، كه سه‌رپێچی ئەوە بێت، كە لەلایەن وه‌زاره‌تەوە دیاریی كراوه”.