جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان دوامۆڵەت بە حكومەتی عێراق دەدات، كە لە ئەگەری جێبەجێ نەكردنی ڕێككوتنەكان و یاسای بودجە و نەناردنی پشكی بودجە و مووچەی هەرێم هەڵوێستی توندیان دەبێت و دەڵێت: “بژارده‌كان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كراوەن”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دوه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیان ئاگاداركردۆته‌وه، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ڕاده‌وه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و له‌وه به‌دوا هه‌موو ڕێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر و هه‌موو بژارده‌كانیش له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كراون.
ڕاشیگەیاندووە، “له‌رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ل خوشك و برایانم له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جگه له نه‌وه‌ی نوێ بڕیارماندا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو بگرینه‌به‌ر بۆ دابینكردنی مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و دانانی سنوورێك بۆ برسیكردنی خه‌ڵك”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “هه‌نگاوی یه‌كه‌م كێشه‌كه‌مان ڕۆژی شه‌ممه برده په‌رله‌مان و هاوسۆزییه‌ك دروست بوو، كۆمه‌ڵیك بڕیار دران، هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ ئێواره‌كه‌ی و له كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن به‌ڕوونی داوامان كرد ده‌بێت سنوورێك بۆ نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابنرێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ كردوه و بڕیاردرا ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه”.
ده‌شڵێت: “دوێنێ له‌گه‌ڵ زۆرێك له هێزه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش باسم له‌وه كرد ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی كورد تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته ڕاده‌وه‌ستین بۆ چاره‌سه‌ركردن و ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌دوای ئه‌وه هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویسته له‌سه‌رمان ده‌یگرینه‌به‌ر و سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌ن”.