ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەشێكی دیكەی پارە دزراوەكەی بانكی رافیدەینی عێراق گەڕێندرایەوە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكەش بەردەوام دەبێت .
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بڕێكی دیكەی پارە دزراوەكان گەڕێندراوەتەوە، كە ١٣٤ ملیار و ٤٥٥ ملیۆن دینارە و تا ئێستا دوو بەش لەپارە دزراوەكەی بانكی رافیدەین گەڕێندراوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكە بەردەوام دەبێت و تائێستا ٣١٧ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن و ٥٣٦ هەزار دینار گەڕێندراوەتەوە.