ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، کارپێکردنی ڕۆژانەی شەمەندەفەری بەغدا بۆ فەللوجەی بۆ گواستنەوەی سەرنشینان ڕاگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە دەکەوێتە کار.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ” بە پشتبەستن بە دڵنیاییەکانی ڕەزاق موحەیباس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە، وزەی بۆ کارپێکردنی شەمەندەفەر لە نێوان بەغدا و فەللوجە دابینکردووە، لە پێنجشەممەی داهاتووەوە گەشتەکانی دەسپێدەکات، بۆ گواستنەوەی خوێندکاران و کارمەندان و هاوڵاتیان.”
ئاماژەی بەوەشکرد: “کاتی ڕۆشتن لە وێستگەی شەمەندەفەری فەللوجە کاتژمێر ٦:٤٥ی بەیانی دەبێت و گەڕانەوە لە وێستگەی ناوەندی بەغداوە بۆ فەللوجە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە دەبێت، ڕۆژانی هەینی و پشووی فەرمی، کاتی ڕۆشتن لە فەللوجە کاتژمێر ٩ دەبێت، لەکاتێکدا کاتی گەڕانەوە لە بەغداوە کاتژمێر شەشی پاشنیوەڕۆ دەبێت”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بەپێی بەیاننامەکە، “نرخی بلیتەکان کەم دەبێت، خزمەتگوزاری گواستنەوەی خێرا و سەلامەت پێشکەش دەکات.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هێڵی بەغدا-فەللوجە بەهۆی چەندین هۆکارەوە وەستاوە”.