بە ڤیدیۆ؛ ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، ئاگر لە باڵەخانەیەكی گەورە لە سەر شەقامی 40 مەتری هەولێر دەكەوێتەوە و بەهۆیەوە مەترسی لەسەر گیانی ژمارەیەك هاووڵاتی دروست دەبێت و تیمەكانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەدان.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ڕایگەیاند،، ئاگرێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری شاری هه‌ولێر له نزیك‌ كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر كەوتۆتەوە و تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و له‌هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی.

ڕاشیگەیاند، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و به‌هۆی گه‌وره‌یی ئاگره‌كه‌وه‌ زیانه‌كان نه‌زانراون.

بۆ بینینی سەرەتای كەوتنەوەی ئاگرەكە كلیك لێرە بكە

كۆرۆنا سەریهەڵدایەوە و وڵاتێك بەستنی دەمامكی كرد بەناچاری
پێت كۆرۆنا سەریهەڵدایەوە و وڵاتێك بەستنی دەمامكی كرد بەناچاری
پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و بۆ فەرمانبەران بڕیار دەدات
دوات پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و بۆ فەرمانبەران بڕیار دەدات
پەیوەنیدر