تەیف سامی دوابڕیار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات



كۆبوونەوەی وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران دەستی پێكرد و چاوەڕێ دەكرێت پشكی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی بكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكردووە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە پرسی پشکی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردی لیژنەی دارایی ئامادەی كۆبوونەوەكەن و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت.

لە 7ـی ئابی 2023ەوە رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق چۆتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تائێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق خەرج نەکراوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ مووچەی هیچ وەزارەتێكی نەداوە و بەهۆیەوە تا ئێستا مووچەی مانگەكانی (7 و 8) دابەش نەكراون.

پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە
پێت پاراستنی سەربازگەی تۆپزاوە، لە ئەستۆی وەزیرانی کوردە
لەشارێکی تری هەرێم کۆلێرا تۆمار کرا
دوات لەشارێکی تری هەرێم کۆلێرا تۆمار کرا
پەیوەنیدر