کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرهەمهێنانی کارەبای زیادکردووە



حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت توانیویه‌تی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بگه‌یه‌نێته‌ ٣ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات و چه‌ندین وێستگه‌ به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ وزه‌ی خاوێن دابمه‌زرێنێت.

ئێستا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ وزه‌ی خاوێن به‌ ڕێژه‌ی ١٠٪ – ١٥٪ زیادی كردووه‌ و ملیۆنێک و ٨٥٠ هه‌زار هاوبه‌شی کارەباش له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هەن.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، پێشتر به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پشت به‌ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ وێستگه‌ كارۆئاوییه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ده‌به‌سترا، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری بۆ گۆڕینی وێستگەکانی کارەبا لە سووته‌مه‌نییەوە بۆ بۆ غازی شل کرد.

حکومەتی هەرێمی کارەکانی کابینەی نۆیەمی لە بواری کارەبا بۆ هاووڵاتیان ئاماژەپێکرد، سیستمێكی زیره‌كی بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان خستەگەڕ، چەند ڕێگایەکی بۆ گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزی كاره‌با و كۆكردنه‌وه‌ی داهات گرتەبەر، لەو  ڕێگەیەشەوە داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با زیاتر بوو.

له‌ ماوه‌ی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاره‌با بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رەکان دابینکراوە، كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستاندا دەژین.

بەهۆی بومەلەرزەکەوە عێراق هاوکاری مەغریب دەکات
پێت بەهۆی بومەلەرزەکەوە عێراق هاوکاری مەغریب دەکات
کاساس: یاریزانی نوێ بەشداری یاریی بەرامبەر تایلەند دەکەن
دوات کاساس: یاریزانی نوێ بەشداری یاریی بەرامبەر تایلەند دەکەن
پەیوەنیدر