ئه‌مڕۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه و ڕەشنووسی یاسایی دەکرێت.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا هاتووه، كاتژمێر ١ی پاش نیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و تیایدا خوێندنه‌وه بۆ شەش پڕۆژه‌و پێشنیازە یاسا ده‌كرێت.
گرنگترین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەماندا خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکرێت و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت، بریتین له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ره‌شنووسی یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی، یاسای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی ڕژێمی پێشوو، لەگەڵ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا و ڕه‌شنووسی دیكه‌ش له خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندان.