بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاند



وەزارەتی ناوخۆی مەغریب ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٢ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر شەش شاری هەژاندووە و بەهۆیەوە ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش برینداربوون..

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکە شارەکانی حەوز و مەراکش و رزازات و ئەزیلال و شیشاوە و تارودانتی گرتووەتەوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، بەهۆی بەهێزی بومەلەرزەکەوە ٦٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٩ کەسیش بریندار بوون کە دۆخی زۆربەیان ناجێگیرە.

بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند
پێت بوومەلەرزە باکووری کوردستانی هەژاند
هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت لە مەککە
دوات هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت لە مەککە
پەیوەنیدر