وەک ناڕەزایەتییەک دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بەڕێوەبەری چەند ناوەندێکی خوێندن بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.
ئەو بەڕێوەبەرانە ئاماژە بەوە دەکەن تابەدەستهێنانی مافەکانیان کە پیدانیی دوو مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ دەگرێتەوە، بایکۆتی دەوام دەکەن و ناچنەوە ناوەندەکان.
عێراق لەڕۆژانی ڕابردوو دا دەستیکر بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووجەی مانگی 9 ی فەرمانبەرانی، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ دابەشنەکراوە، و حکومەتی هەرێم بەغدا تۆمەتبار دەکات بەدواخستنی پشکی هەرێم لەیاسای بودجەدا.