لیژنەی باڵای ئەمنی کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،کە ڕێگە بەهیچ جۆرە گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک نادەن، چ لەلایەن حکومەتی هەرێم ، یان پارتی دیموکرات، لەشارەکەدا.
لە پێناو پاراستنی ئاسایشی پارێزگای کەرکوک و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی و بۆ ئەوەی هەر ناکۆکییەک لە ڕێگەی دیالۆگ و لە ڕێگەی یاسا و بە شێوەیەکی دۆستانە چارەسەر بکرێت، لیژنەی ئاسایش داوا لە هەموو لایەنە سیاسی و خێڵەکی و پێکهاتەکان دەکات پێکەوە بەشداربن بۆ پاراستنی ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیانی کەرکوک و پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر،
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خه‌می خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده كه هه‌وڵی زۆری‌دا و به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگای كه‌ركوك و له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی تێڕوانینی هه‌مو لایه‌نه‌كان، دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردینه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ر كارێكی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه یان تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، پشتڕاستیانكردۆته‌وه، ناكۆكیه‌كان ده‌توانرێت به گفتوگۆ و ڕێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن”.
ئەنجومەنەکە داوادەکات، ناکۆکیەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و ئامرازی ئاشتیانە بەکاربهێنرێت،لە هەمان کاتدا دڵنیایان کردینەوە کە هەموو کادیرانی حزبەکەیان ئاگادار دەکرێنەوە کە هیچ کردەوەیەکی خۆپیشاندان یان گردبوونەوە لە پارێزگا ئەنجام نەدەن، ئەوەش بەمەبەستی تێکنەچوونی ڕەوشی کەرکوک.