ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێدا ڕایگەیاند، دوای ململانێیان بۆماوەی ١٥ ساڵ و هەوڵدان بۆ باشتربوون ڕێزی هەیە بۆ لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و دەڵێت، “نابێت هاندەرانی ڕقیان لە ئەستێرە و پاڵەوانی جامی جیهانی بێت”.
لەچوارچێوەی ڕووبەرووبوونەوەی هەڵبژاردەی پرتوگال و هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بۆ یارییەکانی جامی ئەوروپا کریستانۆ ڕۆناڵدۆ رایگەیاند، من هەبوونی ڕق لەنێوان خۆم و میسیدا نابینم، چونکە ململانێکانی نێوانمان کۆتایی هاتووە، وتیشی هەریەکە لە ئێمە لەناوهاندەران خۆشەویستی خۆمان هەیە و پێویست ناکات ئەوانەی منیان خۆشدەوێت ڕقیان لە میسی بێت، چونکە ئێمە لەتەواوی جیهاندا ڕێزمان لێ دەگیرێت.
ڕۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەکردووە، ” پێشتر وتم، ئێمە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە قۆناغی هاوبەشدا بووین و کێبەڕکێمان دەکرد، وتیشی ئێمە یاتر لە دوو هاورێ بووین و ڕێزمان لە یەکتر گرتووە.