سودانی “پەیمانێكی نیشتمانی” لە کەرکووک واژۆ دەکات



لە ئایندەیەکی نزیکدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی كەركووك دەكات و “پەیمانێكی نیشتمانی” بە سەرجەم لایەنەكان واژوو دەكات.

جەبار عۆدە، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: ” محەمەد شیاع سودانی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و بەرپرسانی کەرکووک، بۆئەوەی دۆخی پارێزگاكە ئاسایی بكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە سەردانی كەركووك بکات و هەنگاوی چارەسەری بگرێتەبەر”.

ئەو سەركردەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە ڕۆژانی داهاتوو بڕیارە سەرۆك وەزیران سەردانەکەی بۆ کەرکووک ئەنجامبدات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک، بەرپرسان، چین و توێژەکان كۆببێتەوە و گوێ لە نیگەرانی و داواكارییەكانیان بگرێت”.

جەبار عۆدە باسی لەوەشکرد: ” پێشبینیدەکرێت بڕیاری گرنگ سەبارەت بە دۆخی کەرکووک دەربکرێت، بە تایبەتی بابەتە پەیوەندیدارەکان بە پرسە ئەمنی و سیاسییەکانەوە، وەک هەنگاوێکی سەرەتای دروستکردنی نەخشەڕێگایەک و واژۆكردنی پەیمانێكی نیشتمانی.”

ڕۆناڵدۆ چۆن باسی میسی دەکات؟
پێت ڕۆناڵدۆ چۆن باسی میسی دەکات؟
بڕیار بۆ پڕۆژەکانی ماسی دەرچوو
دوات بڕیار بۆ پڕۆژەکانی ماسی دەرچوو
پەیوەنیدر