سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما بەناویەوە بڵاوكراوەتەوە.
جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە زانیاری ناڕاستن و كاری میدیای پڕۆفیشناڵ نییە، بۆیە بە مافی خۆی دەزانێت سكاڵای یاسایی تۆمار بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژمارەیەک پەڕە و پێگەی میدیاییدا هەواڵی ناراست و بێ بنەما بە ناوی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاو کراوەتەوە.
ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە زانیاریی ناراستن و کاری میدیای پرۆفێشناڵ نییە و دوورە لە هەموو ئیتیکێکی کاری ڕۆژنامەوانی.
سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو پەڕە و پێگە و میدیایانە بگرێتە بەر و داوایی یاساییان لەسەر تۆمار بکات.