مامەڵەی پسووڵەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ڕاگیرا



بەهۆی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسووڵەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیانەوە، مامەڵەی پسووڵەکە ڕاگیرا.

سیامەند نانەكەلی، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، لە ئێستادا مامەڵەی (هاوسەرگیری و بەیان ولادە و گواستنەوەی ناوشار و دەرەوەی شار)، ئەم مامەڵانە گشتیان ڕاگیراون تا كارتی ئەلیكترۆنی لەلای بڕیكارەكان وەردەگرنەوە، ئەوكات بڕیار لەسەر كردنەوەی ئەم مامەڵانە دەدەین.

ڕاشیگەیاند، هاووڵاتییەكی زۆر رۆژانە پرسیاری مامەڵەی پسووڵەی خۆراك دەكەن بەتایبەت ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردووە، پێیان ڕادەگەیەنین، کە ئێستا ناتوانن مامەڵە بكەن ئەوەش بەهۆی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراكەوەیە.

باسی لەوەشكرد، ئێستا تەنیا مامەڵەی مردن و ئەوانەی پسووڵەی خۆراكیان ڕاگیراوە یان پشتگیرییان دەوێ بۆ كارتی زانیاری، دەتوانن سەردانی بكەن و مامەڵەكانیان بكەن.

 

ئەو كەسەی هاووڵاتیەكی كرد بە ژێرەوە و هەڵات دەستگیركرا
پێت ئەو كەسەی هاووڵاتیەكی كرد بە ژێرەوە و هەڵات دەستگیركرا
پەروەردە گۆڕانکاری لە سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران کرد
دوات پەروەردە گۆڕانکاری لە سیستمی یەکپۆشی خوێندکاران کرد
پەیوەنیدر