سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی شەقام و ڕێگاكان بەردەوامە و ئەمڕۆش شەقامی سیتەك بڕینی قیری بۆ كرا.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی ئامێرەکان و تیمەکان بەشدارن لە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و فروانکردن و چاکسازی لە شەقامی (سیتەک) لەبەردەم تونێلی پێشڕەوەوە بەرەو شەقامی سیتەک.
ڕاشیگەیاندووە، لەبەرئەوەی ڕێگای سەرەکی شوێنێکی گەشتیاریە و زۆربەی هاووڵاتیان بەکاری دەهێنن، ئەمڕۆ چوار شەممە دەستکرا بەقشت کردن (بڕین)ی شەقامەکە.
ڕێگای سیتەك، شاری سلێمانی بە بەشێكی زۆری ناوچەی شارباژێڕەوە دەبەستێتەوە، كە ناوچەیەكی گەشتیارییە و بە ناوچەیەكی كوێستانی و هاوینەهەواری زۆر بەناوبانگە.