نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە



ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێکی دیکە ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، وێڕای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق چەندین ڕێكاری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر.

ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رزبوه‌وه‌ و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی به‌ ١٥٤ هه‌زار و ٧٠٠  دیناری عێراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژی ٤ ئەیلوول ٢٥ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلار و دوێنێ ٥٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەقد خستەبازاڕەوە.

نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو دوو عومرەکارەی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ دەستگیرکران
پێت نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو دوو عومرەکارەی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ دەستگیرکران
نوێنەری سەرۆک کۆمار و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان
دوات نوێنەری سەرۆک کۆمار و لایەنە کوردییەکانی کەرکووک لە کۆبوونەوەدان
پەیوەنیدر