پەروەردەی عێراق سیستمی خوێندنی گۆڕی



وەزارەتی پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەركرد و ڕایگەیاند، ئەمساڵ بۆ خوێندكارانی 6ی ئامادەیی بە ساڵی نەكەوتن هەژمار دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گەشتییەكانی پەروەردەی پارێزگاكان “جگە لە هەرێمی كوردستان” چەند بڕیارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەركردووە و ڕایگەیاندووە، بۆ خوێندنی ئەمساڵی 2023- 2024 سیستمی خوێندنی هەمەڕەنگ (ژیاری و كرداری) هەڵدەوەشێتەوە و كار بە سیستمی (زانستی و وێژەیی) دەكرێت.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، ساڵی خوێندنی 2022- 2023 بە ساڵی دەرچوون بۆ خوێندكارانی 6ی ئامادەیی دادەنرێت و ئەوانەی لە ساڵی یەكەم دەرنەچوون دەگوازرێنەوە بۆ بەشی زانستی.

جەختیشی كردۆتەوە، كاركردن بە سیستمی (هەوڵدان لە تاقیكردنەوەكان) بۆ ئەمساڵی خوێندن و ساڵانی داهاتوو ڕادەگیرێت.

وەزیری شەهیدان: دەبێت حکومەتی عێراق داوای لێبوردن بكات
پێت وەزیری شەهیدان: دەبێت حکومەتی عێراق داوای لێبوردن بكات
حکومەتی هیندستان ناوی وڵاتەکەی گۆڕی
دوات حکومەتی هیندستان ناوی وڵاتەکەی گۆڕی
پەیوەنیدر