شارەوانی کەلار ڕایگەیاند دوای تەواو بوونی سەرجەم کارەکانی شەقامی ئەندازیاران – ڕزگاری کە کراوە بە دوو ساید و تەواوی کارەکانی بۆ کراوە، لە سبەینێوە دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیان و شۆفێرانەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، بودجه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی دووسایدی ئەندازیاران_رزگاری، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پارێزگا و به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌لار له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانی جێبه‌جێكراوه، پرۆژه‌كەش هه‌ر چوار گەڕەکی ئەندازیاران، ئەنفال، گەرمیان و رزگاری به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
شەقامەکە بەدرێژایی ١٠٨٠ مەتر بەشێوەی دوو ساید دروستکراوە،و ٣٠ مەتریە و قەرەباڵغی هاتوچۆی ناو شار کەم دەکاتەوە،
ئاوەڕۆ و باراناو و شۆستە بەشێکن لە بڕگەکانی شەقامەکە.
جێی باسە، لەماوەکانی ڕابردوو دا لە کەلار و خانەقین و کفری، بەشێک لە هاووڵاتیان و دانیستوانی ئەو شارە، دژی نەوبوونی خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە، و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش، جیابەجیا بەڵێن و پەیمانی پرۆژە و خزمەتگوزارییان بە دانیشتوانی شارەکە داوە.