ئاسایشی ههولێر هۆشداری به دایك و باوكان دهدات و ڕایدەگەیەنێت، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێك جار لە لایەن كەسانێكی تۆمەتبارەوە بەمەبەستی کاری خراپ و نایاسایی بەکار دەهێنرێن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، له ڕاگەیەنراوێکدا داوا له هاوڵاتییان دهكات كه لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، متمانە بە هەموو جۆرە خەڵكێك نەكەن و نهێنییەكانی خۆیان و وێنە و وردەكاریی ژیانی تایبەتی خۆیان بە خەڵكێك نەدەن كە دواتر لە دژی خۆیان و وەك چەكێك ئەو نهێنییانە بەكار بهێنن.
هاوکات، داوایەكی تایبەت لە دایكان و باوكان دەكات و ئاگاداریان دەکات منداڵەکانیان هۆشیار بكەنەوە و ئاگاداری كوڕ و كچەكانیان بن و ڕێگە نەدەن پەیوەندییەكانیان لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بگاتە ئاستێك كە نهێنیی تایبەتی و وێنە و تۆماری ڤیدیۆییان بگاتە دەست كەسانێك کە بەخراپ بەکاری دەهێنن و دواتر بەو هۆیەوە بۆ ئەنجامدانی كاری هەڵە و نایاسایی ناچار بكرێن.