بەپێی خشتەی پشووەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق، لە مانگی ئەیلولدا ڕۆژێك پشوو هەیە، ڕۆژە پشووەکەش دەكەوێتە كۆتایی مانگ.
بەگوێرەی ڕۆژژمێری ساڵی ٢٠٢٣ لەم مانگەدا ڕۆژێك پشوو هەیە لە هەرێمی كوردستان و عێراق کە ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (درودی خوای لەسەربێت).
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی خەڵک بۆ ڕۆژژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کەبەرامبەرە بە ١٢ی ڕەبیع الاولی ١٤٤٥ی کۆچی دەكرێتە پشوو كە ئەو ڕۆژە بە مەزەندی ساڵنامەی كۆچی دیاری كراوە.
دیاریكردنی ئەو ڕۆژە بە پشوو لە كاتێكدایە، هەرێمی كوردستان ساڵانە خۆی پشووەكانی دیاری كردووە و لە سایتی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو کراونەتەوە و ئەگەری گۆڕانکاری لەڕۆژانی پشوودا هەیە بەتایبەت بۆ بۆنە ئاینییەكان، چونكە بەپێی ساڵنامەی كۆچی دیاری دەكرێن.