بەهۆی جەنجاڵی و قورسی ژیان لەم سەردەمەدا بەشێکی زۆری خەڵک کاتێکی کەم دەخەون و زانایانیش ئاماژە بەوەدەکەن خەوتنی ناڕێک مەترسیدارترین هەڵەیە کە وادەکات مرۆڤەکان پێش هەڵکشانی تەمەنیان لەشێوە و ڕوخسار و جوڵەی لەشیاندا پیر دەربکەون.
نیل پۆلڤین، پسپۆڕی پزیشکی نوێ لەبارەی خەوتنی ڕێک و دروستەوە جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەسەربردنی شەوەکانت بەناڕێکی و بەردەوام بوون لەسەریان دەبنەهۆی پیربوونی پێشوەخت.
باسی لەوەکردووە، بەئەزموون گەشتوون بەوەی خراپی جۆری خەوتن واتە خەوی ناڕێک و نادروست هۆکاری یەکەمە و گەورەترین مەترسی هەیە لەسەر پێشخستنی نیشانەکانی پیری لە مرۆڤدا بەتایبەتی لەسەردەمی ئێستادا بەهۆی جەنجاڵی و قورسی ژیان مرۆڤەکان ئەو کاتەی بۆخەو دیاریکراوە دەیکەنە قوربانی لەگەڵ ئەوەشدا خەتنی باش و دروست یەکێکە لە هۆیەکانی تەندروستییەکی باش.
پسۆڕان و پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن، حەوت یان هەشت کاتژمێر خەوتن لەشەودا دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی خانەکان و بەرگری لەش و وزەیەکی زیاتر لەگەڵ ڕیکخستنی سیستمی هەرس.
هاوکات، منداڵان و گەنجان زیاتر پێویستیان بەخەو هەیە، چونکە هێشتا لە تەمەنی گەشەکردندان، هەروەها کۆلاجین و ئیلاستین کە دوو پرۆتینن یارمەتی بەگەنجی مانەوەی پێست دەدەن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەکەن و توێژینەوەکانیش ئەوە دەردەخەن کەمی خەوتن کاریگەری لەسەر ئە دووجۆرە لە پرۆتین دادەنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی پێشوەختە.