فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی دێره‌زوور به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ده‌چێت.
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌یامێكی سەبارەت بە دۆخی دێرەزوور بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، “به هاوكاری و پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مان له دێره‌زوور، هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌هێزكردنی ئاسایش، ئۆپه‌راسیۆنی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و دابینكردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن”.
ڕاشیگەیاندووە، “هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاسایش و ئارامی ده‌ڕوات و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیش له سایه‌ی پێكهاته‌ی عه‌شایه‌ری و هه‌سه‌ده ده‌پارێزرێت، به‌ڵام توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ل ته‌مر و مه‌نبه‌ج، به‌مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان”.
لە دوو هەفتەی ڕابردوودا گرژی و ئاڵۆزی کەوتنە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرۆکی هۆزەکانی ناوچەکانی پارێزگای دێرەزوور لە ڕۆژئاوای کوردستان.