لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە خۆپشاندانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی كەركوك-دا شەهیدكران، مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، لەسەر داوای یەكێتی و نوێنەرەكانی لە حكومەت و پەرلەمانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو گەنجانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ئاڵۆزییەكانی كەركوكەوە بوونە قوربانی مامەڵەی شەهیدیان بۆ بكرێت.
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك-ەوە، هەریەك لە (هاوكار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد، حوسێن سابیر) شەهیدكران، كە سەرجەمیان كادری سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون و هۆكاری ئاڵۆزییەكانیش ململانێی سیاسی و گرتنی ڕێگی نێوان هەولێر و كەركوك بوو لەلایەن بەشێكی هێزە عەرەبی و توركمانییەكانەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش بڕیاری داوە شەهیدانی خۆپیشاندانەكەی كەركوك وەك شەهید تۆمار بكرێن لەلایەن وەزارەتی شەهیدانی هەرێمەوە.