چلەی ئیمام حسێن، یەکێک لە گەورەترین مەراسیمە ئاینییەکانی جیهان، ملیۆنان کەس لە دێنە کەربەلا، شیوەن بۆ چلەیەک دەگێڕن کە ١٣ سەدەیە بەردەوامە.
سبەی بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێنی کچەزای پێغەمبەری ئیسلام د.خ، کە ١٠ی موحەرەمی ساڵی ٦١ی کۆچی لە کەربەلا شەهید بوو و خوێنی پاکی ڕژایە بیابان، هەروەها ٧٢ كهسی دیکە له بنهماڵهی پێغهمبهر (ئال وبهیت) لهدهشتی كهربهلا شەهیدکران.
چلەی ئیمام حسێن دەکەویتە ٢٠ی مانگی سەفەر بە (ئەربەعین) بەناوبانگە، ساڵانە ملیۆنان کەس لە عێراق و ئێران و هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب دەچنە کەربەلا.
هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب، لە ڕەگەز، نەتەوە و تەمەنی جیاواز، بە جلی ڕەشەوە بەشداری مەراسیمی ماتەمینی دەکەن و سروودی ئایینی دەڵێنەوە، پێش ٥٠٠ کیلۆمەتر بۆ گەیشتن بە مەزارەگەی ئیمام حوسێن، سەردانیکەران بە پێ بە بیابانی عێراقدا دەڕۆن و لافیتەی ڕەش و سوور بەدەستەوە دەگرن و جامانەی سەوز دەکەن سەریان، باوەڕییان وایە چەندێک زیاتر بە پێ بڕۆن خێری زیاتریان بۆ دەنووسرێت.
ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت سێ تا پێنج ملیۆن زیارەتکار لە وڵاتانی عەربی و ئێرانەوە بەشداری بکەن، لە دەروازە سنوورییەکانی زرباتییە، شەلامجە، مونزەرییە، شیب ، سەفوان سەردانی عێراق بکەن.
لەم ڕۆژەدا شیعە مەزهەبەکان بە زنجیر و خەنجەر لە خۆیان دەدەن، خوێن و خۆڵی کەربەلا تێکەڵدەبێت، جۆگەی خوێن هەڵدەستێت، سروودە ئاینییەکان گڕبەردەدەن لە دڵی زیارەتکاران و دەگەنە ئەوپەڕی هەیەجان، زیاتر و توندتر لە خۆیان دەدەن.
هاوکات سەدان کەس سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن دەبێت، نەخۆشخانەکان پڕدەبن لە بریندار، هەزار کەس خۆیان کەلەپاچەدەکەن، بڕوایان وایە تا زیاتر لە خۆیان بدەن خێری زیارتریان دەگات.