دژە تیرۆری عێراق بەرپرسی تەقەمەنییەکانی داعشی لە هەولێر دەستگیر کرد



دژە تیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر و سلێمانی چوار تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد کە یەکێکیان بەرپرسی تەقەمەنییەکانی ڕێکخراوەکە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری هەولێر بەرپرسێکی داعشیان بە ناوی “و م م ” دەستگیر کرد کە بەرپرسی تەقەمەنیی ڕێکخراوەکە بووە لە کەرتی باکوور.

ڕوونیشیکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی دوو تیرۆریستی دیکەیان لە بازیان و چەمچەماڵ دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری عێراقدا هاتووە، تیرۆریستێکی چوارەم لە کەرکوك دەستگیر کراوە.

تەرمی منداڵە خنکاوەکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە
پێت تەرمی منداڵە خنکاوەکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە
یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە
دوات یەکەمەکانی زانکۆ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە
پەیوەنیدر