پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێكی پێنج كه‌سی ڕاگەیاند کە چه‌ندین تاوانی دزینی كێبڵی كاره‌باییان له‌ناو شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه بڕێكی زۆر كێبڵی لێدزرابوو، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕزگاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن كه له‌شێوه‌ی بانددا له‌ناو شاری سلێمانی چه‌ندین تاوانی دزیكردنیان ئه‌نجامداوه.
ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمه‌تباران له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان به‌ئه‌نجامدانی 33 تاوانی دزینی كێبڵی كاره‌بادا ناوه.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ع، ر له‌دایكبووی 1993 – ر، م، ر له‌دایكبووی 2000 – ب، م، ح له‌دایكبووی 1993 – ئـ، ج، ص له‌دایكبووی 1996 – ب، ح، م له‌دایكبووی 1970) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.