بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکرادەوە و بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: ٤٣ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٤٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٤٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٤٢ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٣٥ پلەى سیلیزى
سۆران : ٤٠ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٤٦ پلەى سیلیزى