هەشتەم دەروازەی سنووری لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە



حکومەتی عێراق ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سازان دەربڕی کە  پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەبەستێتەوە‌.

به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور ناوچه‌ی یه‌ك کە به‌ ژماره‌ ١٦٠٧ ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندراوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی سازان له‌ نێوان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگای كرماشان.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ده‌روازه‌كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ جووڵه‌ی بازرگانی له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها ره‌خساندنی چه‌ندین هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و، هاوكات ده‌بێته‌ مایه‌ی باشتركردنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌.

مه‌رزی سازان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و پارێزگای كرماشان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و، پێشتریش له‌ ١٠ی ئابی ٢٠١٩ وڵاتی ئێران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیبوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌، به‌ڵام به‌هۆی تەواونەکردنی پردێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بۆ مه‌رزه‌كه‌، كاره‌كان دواكه‌وت و ئێستاش عێراق به‌ فه‌رمیی ره‌زامه‌ندی بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ نیشانداوه‌.

ده‌روازه‌ی سنووریی سازان ده‌بێته‌ هه‌شته‌م ده‌روازه‌ی سنووریی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران كه‌ ئه‌وانیش بریتیین دەروازەکانی حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان، کێلێ، سەیرانبەند، پشتە و شووشمێ.

شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
پێت شێوازی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
چوار ڕاوچی دەستگیرکران
دوات چوار ڕاوچی دەستگیرکران
پەیوەنیدر