سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بۆ راگرتنی بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رادەستکردنەوەی بارەگای سەرەکی پارتی لە کەرکووک، لە پەیامێکدا رایگەیاند “بڕیارێکی گاڵتەجاڕییە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە”بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی گاڵتەجاڕییە”.
رۆژی یەکشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە چۆڵنەكردنی بارەگای سەركردایەتی پارتی لە كەركوك تاوەكو دۆسیەكە یەكلایی دەبێتەوە..