بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە 2 حاڵه‌تی دیكەی كۆلێرا تۆماركراوە و 49 تووشبووی سكچوون ده‌ستنیشان كراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 2 حاڵه‌تی كۆلێرا له‌ناو ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌ركه‌وتووه، كه له به‌شی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له كه‌لار خه‌وێنراون.
ئاشكراشی كردووە، له‌ئێستادا 43 نه‌خۆش، کە سکچوونیان هەیە، له بەشی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵان، كه 40 له‌و نه‌خۆشانه منداڵن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 49 حاڵه‌تی نه‌خۆشی سكچوون سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید خالد گه‌رمیانییان له كفری كردوه (37 حاڵه‌ت له كه‌لار و 12 حاڵه‌ت له كفری).
تەندروستی گەرمیان داوای خۆپارێزیی له هه‌موو هاووڵاتیان دەكات و دەڵێت: “تكایه پاكوخاوێنی ڕابگرن و به به‌رده‌وامی ده‌سته‌كانتان به باشیی بشۆن، هاوكات ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه مه‌خۆن، کە گوماناویین و هه‌روه‌ها دڵنیا ببنه‌وه له پاكیی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌تان”.