دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی گەڕان بەدوای شوێنەوار ڕادەگەیەنێت، هەروەها دەست بەسەر چەندین کەلوپەل و چەکیشدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، پێنج کەسیان لەوبارەیەوە دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایش دوای چاودێریکردن و بەدواداچوون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٣ بەهاوکاری هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لەناحیەی (قادرکەرەم)ی سنوری قەزای چەمچەماڵ، باندێکی (٥)کەسیان دەستگیرکرد و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە ئامێری پشکنین و گەڕان و دۆزینەوەی شوێنەوار.
لەئێستادا بەماددەی (٤٢)ی شوێنەوار تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.