پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت فەرمانی داوە شەهیدەکانی کەرکوک بخرێنە سەر دەزگای کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامەلەی سەهیدانەیان بۆ بکرێت.
پیشەوا هەورامانی دەشلێت”لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆک بارزانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، فەرمان کرا کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدانی ڕووداوەکانی دوێنێی کەرکووک بکرێت و هەموو هاوکارییەکی تەندروستی و چارەسەریش بۆ بریندارەکان فەراهەم بکرێت”.
لەڕووداوەکانی دوێنێی کەرکوک دا 4 هاوڵاتی شەهید بوون و زیاتر لە 10 کەسیتریش برینداربوون، هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق راستەوخۆ دەستوەردانی کرد، و ئەمڕۆش دادگای فیدراڵی پێدانەوەی بارەگاکانی بە پارتی بۆ کاتێکی نادیار راگرت.