دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە چۆڵ نەكردنی بارەگای سەركردایەتی پارتی لە كەركوك تاوەكو دۆسیەكە یەكلایی دەبێتەوە.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیارێكی “ولائی” سەبارەت بە پرسی چۆڵ كردنی بارەگای سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كەركوك دەركرد.
دادگای فیدڕاڵی لە بڕیارەكەیدا جەختی كردۆتەوە لە ڕاگرتنی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چۆڵ كردنی بارەگای فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكانی سوپا لە كەركوك.
ڕاشیگەیاندووە، ڕێكارەكانی ڕادەستكردنی بارەگای پڕۆسە هاوبەشەكان لە كەركوك بە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕادەگیرێت تاوەكو ئەو سكاڵایەی لەبەردەم دادگایە یەكلایی دەبێتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا پارتی چەند جارێك داوای وەرگرتنەوەی بارەگای حزبەكەی لە كەركوك كردووە، كە لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 لەلایەن سوپای عێراقەوە كراوە بە بارەگای فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان.