مەسرور بارزانی لە بارەی دۆخی کەرکوکەوە پەیامێک ئاڕاستەی سودانی دەکات



سەرۆکی حکومەگتی هەریمی کوردستان له‌باره‌ی دۆخی شاری كه‌ركووكه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، و رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکات و سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین، کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر”.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات و دەڵیێت:”بە توندی سەرکۆنەی ئاژاوەکانی دژ بە دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە کەرکووک دەکەین. سەرکۆنەی شەهیدکردن و بریندارکردنی هاونیشتمانیانی کورد دەکەین کە لە لایەن شۆڤینیەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر.”

مەسرور بارزانی داوا لە سودانی دەکات کە بەپەلە کۆنترۆڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە بکات و سەر و ماڵی هاونیشتمانیان و خۆپێشاندەران بپارێزن و چیتر ڕێگە بە کەسانی نابەرپرس نەدات بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت دەشڵێت:” لە هەمانکاتدا داوا لە هاووڵاتییە کوردە ستەملێکراوەکانیشمان لە کەرکووک دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە کاردانەوەی توند بەدوور بگرن. داوا لە هاونیشتمانیانی عەرەبی ڕەسەن و تورکمانەکانی خەڵکی کەرکووکیش دەکەم، ڕێگە بە خەڵکێکی نامۆ بە شارەکە نەدەن ئاشتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان تێک بدەن”.

نێچیرڤان بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: بێ جياوازى پارێزگارى له‌ ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووک بكه‌ن
پێت نێچیرڤان بارزانی بۆ حکومەتی عێراق: بێ جياوازى پارێزگارى له‌ ئاسايشى هه‌موو پێكهاته‌كانى كه‌ركووک بكه‌ن
لەبارەی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات لەبارەی ئاڵۆزییەکانی کەرکوک یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر