بە هێڵی ئاسنین ئێران و عێراق پێکەوە دەبەسترێتەوە



وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەردی بناغەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە- شەلامچە دادەنرێت، بە مەبەستی ئاسانکاری گوستنەوەی زیارەتکاران.

باسم عەبادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ بەردی بناغەی یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی هێڵی ئاسنینی بەسرە- شەلامچە دادەنرێت، پڕۆژەکە ئاسانکاری گواستنەوە لە نێوان زیارەتکارانی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ عێراق دەکات.

باسی لەوەشکرد: ئەمە دەبێتە هەنگاوی سەرەتا بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی گواستنەوە کە عێراق و وڵاتانی دراوسێ پێکەوە دەبەستێتەوە، حکومەت دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەکان.

ئەوەشی خستەڕوو: ماوەی چەند ساڵێکە پڕۆژەکە لە گفتوگۆ و تاوتوێکردن و توێژینەوەدایە، هاوکات ئێستا هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی دەنرێت.

نزیکەی ٣٠ زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
پێت نزیکەی ٣٠ زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
سزای ونکردنی کارتی نیشتمانیی دیاریکرا
دوات سزای ونکردنی کارتی نیشتمانیی دیاریکرا
پەیوەنیدر