پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند و دەستیش بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا گیرا.
ئەمڕۆ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.
ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار کرد كە كەسێك بەدەمانچە تەقەی بەسەردا كردووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ڕیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار ( أ، أ، ت لەدایكبووی 1996) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.