سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و دەڵێت: برسیكردنی خه‌ڵك هه‌روا به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە:”پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌په‌له مووچه‌ی دوومانگی مووچه‌خۆران دابین بكات ئه‌گه‌ر به قه‌رزكردنیش بێت”.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت:”برسیكردنی خه‌ڵك هه‌روا به‌ئاسانی و به‌بێ ده‌نگی تێناپه‌ڕێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە سبەینێ مانگی ٩ یەو تا ئێستا مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەران دابەشنەکراوە.