ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق د.بەرهەم ساڵح کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا باسی کۆی ڕەوشی سیاسی و حوکومڕانی عێراق کرا و، گرنگترین هەنگاوەکانی حکومەت بۆ بەجێگەیاندنی کارو پرۆگرامی دەوڵەت کرا.
هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک وەزیران و د.بەرهەم ساڵح،بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بەو ئاستەنگە ئابووری و دارایی و خزمەتگوزارییانەی کە ڕووبەڕووی دەزگا جێبەجێکارەکانی حکومەت دەبنەوە، هەروەها ڕێگاکانی بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی ئەدای کارکردن و گرنگی لایەن و هێزە سیاسییەکان کە پشتگیری لەم هەوڵانە دەکەن، بۆ گەیشتن بە خواستەکانی هاوڵاتیان و دابینکردنی پێداویستیەکانیان.