بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە لەسەر شەقامی 120 مەتری لە بەشی نێوان كەركوك- موسڵ، كامێرای خێرایی “خاڵ بۆ خاڵ” جێگیركراوە و دەشڵێت: “لە 6ی ئەیلوولەەوە سزاكان تۆمار دەكات”.
فاڵز حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و دوورخستنەوەیان لەڕووداو و كارەساتەكان، لەڕۆژی 2023/8/31 لەسەر شەقامی 120مەتری خێرا، لەوبەشەی دەكەوێتە نێوان ڕێگای كەركوك بۆ ڕێگای موسڵ، 3 خاڵی تری كامیرای (خاڵ بۆ خاڵ) دەكەوێتە كار وەكو تاقیكردنەوە.
ڕاشیگەیاند، لەڕۆژی2023/9/6 سزاكان بەفەرمی تۆمار دەكرێن، كە لەو كامیرانەوە دێن.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات، “بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان پابەندی ڕۆیشتن بن بەو خێراییەی، كە دیاریكراوە”.