هەپەگە؛ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران



هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، لەناوچەی زاپ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران، كە یەكێكیان ئەفسەری باڵا بووە، سوپای توركیاش گۆڕەپانەكانی بەرخودانی ٦ جار بە فڕۆكەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و تانك و چەكی قورس بۆردومان كردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەندی هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” بڵاویكردەوە، لە چالاكیەكی هێزەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە زاپ سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران، كە یەكێكیان كە ئەفسەری باڵا بووە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
زانیاری بەرفراوان لە سەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
٥ی كانونی یەكەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، داگیركەران كە لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید كونجی دەسوڕانەوە كەوتنە ژێر جاودێری هێزەكانمان. هێزەكانمان دواتر بە سابۆتاژ لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامی ئەو چالاكییەی هێزە گەڕۆكەكانماندا لانیكەم ٣ داگیركەر سزادران كە یەكێكیان ئەفسەری باڵابوو. دوای چالاكییەكە داگیركەران بە هەلیكۆپتەری سكۆرسكی تەرمەكانیان لە گۆڕەپانەكە گواستەوە.

٥ی كانونی یەكەم كاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا كە لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید فەلات بوون.

٦ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٥:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ تیمە گەڕۆكەكانمان لە داگیركەرانیاندا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا:

٦ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی نیمچە ئۆتۆماتیك لە داگیركەرانیاندا.

٦ی كانونی یەكەم كاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی تیمە گەڕۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەرانیاندا.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر؛

٦ی كانونی یەكەم لە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بهار ٦ جار بە فڕۆكەی شەڕ شەڕ بۆردومان كران.

٦ی كانونی یەكەم گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس بۆردومان كران.

ڕۆناڵدۆ لە پاش یارییەكەی سویسرا بێدەنگی شكاند
پێت ڕۆناڵدۆ لە پاش یارییەكەی سویسرا بێدەنگی شكاند
زیلینسكی بە كەسایەتی ساڵ دیاریی دەكرێت
دوات زیلینسكی بە كەسایەتی ساڵ دیاریی دەكرێت
پەیوەنیدر