پلەی گەرما دادەبەزێت و بارانیش چەند ناوچەیەکی گرتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما نزم بێتە و لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای هەولێریش باران باری.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەرما 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە دەبێت و ئەگەری نمە بارانێکی کەمیش لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.

بەیانی ئەمڕۆش لە دەشتی هەریر و  چیای سەفین باران باری.

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش، بەشی پێشبینی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، گەرما 2-4 پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 38 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى

دهۆک : 37 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى

سۆران : 36 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى 30- 08 – 2023

 

لەگابۆن کودەتای سەربازی ڕوویدا
پێت لەگابۆن کودەتای سەربازی ڕوویدا
“ماددە هۆشبەرە فڕیوەکان” هەڕەشە لە عێراق دەکات
دوات “ماددە هۆشبەرە فڕیوەکان” هەڕەشە لە عێراق دەکات
پەیوەنیدر