سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژە بە بەرزبوونەوەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی پارێزگای زیقار دەكات.
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”ئەنجامی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی ناسریە بۆ دوو كوژراو و 17 بریندار بەرزبۆوە”.
بە وتەی سەرچاوەكە”خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكەدا داوای فەراهەمكردنی خزمەتگوزاریی و لەسەركارلابردنی پارێزگار دەكەن”.
سەرچاوەكە دەڵێت”سێ پۆلیس بەوهۆیەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەردباران كران، برینداربوون”.