بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لەمڕۆدا بە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار مامەلەی پێوەدەکرێت، ئەمەسبەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 90 سەنت بەرز بوەتەوە.
گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
دوای ئەو بڕیارە عێراق لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە بۆی هەیە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.