بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەست بەسەر چەندین پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)دا گرت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی ورد، هێزەكانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٨/٢٧ بۆ پشكنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان (7) پارچەی (یەك) كیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش، كە دەكاتە (٧٠٠٠) گرام دەستی بەسەردابگرن.
ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بە ماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.