بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بۆ دوو سەبەتە زیاد دەكرێت



بریكاری وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، پێنج ملیۆن سەبەتەی خۆراك ئامادەكراون بۆئەوەی بەسەر خێزانەكان دابەشبكرێن، بەجۆرێكیش دەبێت، كە هەر خێزانێك ساڵانە 24 سەبەتەی خۆراكی پێ دەدرێت.

ستار جابری، بریكاری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، “كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی تاوتوێی كاری لەپێشینەی بەرنامەی حكومەت و پلانەكانی داهاتوی وەزارەت و هەروەها زیادكردنی بابەتی سەبەتەی خۆراك كردووە”.

ڕاشیگەیاندووە، تێبینی گرنگ هەیە، كە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی پلاندانانەوە وروژێنراون، وەڵامەكانیش گونجاو بوون، وەزارەتی بازرگانیش ڕۆڵی هەیە لە جێبەجێكردنی سیاسەتی بازرگانی و ئابووری، هەروەها ڕۆڵی لە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێداچوونەوە بە زۆرێك لە گرێبەستەكاندا هەیە.

ئاشكراشی كرد، بنەمای حكومەت ڕوونە بۆ خزمەتكردنی زیاتری چینە هەژارەكان، وەزارەتەكەمان ڕۆڵی سەرەكی هەبووە لە دابەشكردنی بەشەخۆراك و سەبەتەی خۆراك، لەو چوارچێوەیەشدا نزیكەی پێنج ملیۆن و 200 هەزار سەبەتەی خۆراك دابەشكراوە، كە ساڵانە 24 سەبەتەی خۆراك دەدرێتە هەر خێزانێكی هەژار.

 

“سودانی بەڵێنەكانی لە ڕێككەوتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت جێبەجێ‌ نەكرد”
پێت “سودانی بەڵێنەكانی لە ڕێككەوتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت جێبەجێ‌ نەكرد”
هەرێم یەكەم كارتی فشار بەرامبەر بەغدا بەكاردەهێنێت
دوات هەرێم یەكەم كارتی فشار بەرامبەر بەغدا بەكاردەهێنێت
پەیوەنیدر