قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری داخستنی بۆ ئارایشتگایەك دەركرد، كە “بەبێ مۆڵەت و كارمەندی تەندروستی” فیلەر و بۆتۆكسی بۆ ژنان كردووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئارایشتگایەك داخرا، کە كارمه‌نده‌كانی مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان نییه و فیله‌ر و بۆتۆكسییان بۆ خانمان كردوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی كاركردنه.
ڕاشیگەیاندووە، فیله و بۆتۆكس و هه‌رجوانكارییه‌كی دیكه، كه پێویستی به‌ده‌رزی هه‌بێت، پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌ت به‌جوانكارییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، نه‌ك له ئارایشتگا و ئه‌و شوێنانه‌ی خانمان بۆ خۆڕازاندنه‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەکی دیاریکراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت کاری تێدا بکات.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت: “ئارایشتگاکە داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه”.