پێشینەی تاوانیان هەیە و جارێکی دیکە دەستگیرکران



پۆلیسی سلێمانی دوو کەسی بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە دەستگیر کرد کە پێشینەی تاوانیشیان هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ دوو کەس بەڵگەنامەی ساختەیان پێ بووە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌سپێكردو سه‌ره‌نجام توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بدۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیربكرێن.
ڕوونیشیکردەوە کە له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران، (س، س، ح) و (د، ص،ا) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 289- 298 راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.
پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە هه‌ردوو تۆمه‌تبار پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌.
“چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خەڵكی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت”
پێت “چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خەڵكی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت”
ئێران و چین ڕێککەتننامەیەکی ئابوری گرنگیان واژۆ کرد
دوات ئێران و چین ڕێککەتننامەیەکی ئابوری گرنگیان واژۆ کرد
پەیوەنیدر